تبليغاتX
له‌ م ئێواره‌ ده‌م و چاوه‌شکاوه‌ت...ررر.


له‌ م ئێواره‌ ده‌م و چاوه‌شکاوه‌ت...ررر.

ڕووانا         



پاساره‌یی ته‌ماشاێک له‌ چه‌ن قه‌ده‌می باوه‌شێکا ڕمیا             


له‌ مه‌عره‌فه‌تی پیاوێکی باراناوی                                           


به‌ سه‌ر جه‌سته‌ی ژنێکی خاکی                                             


گۆڵێک ڕۆا                                        

                                                               


2

چقدر خیالم به‌ اسمان میخکوب شده‌

وغروب  در انحنای پنجره مرا می شکند

نمی دانم

روز چرا تنهایم گذاشت

و شب بی پرده بوسه میداد ؟

هنوز

چشمانم دریا

دستانم خاکی

پاهایم اجری

تو را می خواهد




نوشته شده در پنجشنبه سی و یکم فروردین 1391ساعت 2:23 توسط جەمیلە چووپانی (ڕووانا)| |

                                                ڕووانا



من له‌ جازبه‌دا خوا په‌ره‌ست


تۆ له‌ فه‌لسه‌فه‌دا کافر


هیچ بارانێک ته‌ڕت ناکا


سێو ناگاته‌ نیوه‌ی خۆی


تامن نه‌گه‌مه‌ شوعاعی زه‌ویوو بێمه‌ ناو فکرت

نوشته شده در شنبه پانزدهم بهمن 1390ساعت 2:45 توسط جەمیلە چووپانی (ڕووانا)| |

                                                                                

 

پەنجەرەكەم لە پەیكەری تۆ هەڵخراوە

لە لەنجەی ئێوارەێكم

ئەخشێمە سەر لەقی بێ گەڵای ڕۆحت

هەتاو

بڵاو

بڵاو دەم كاتەوە بە بێ خەندە

باێەك دەم كاتە بەخشەندە   

 لە شوعاعی شاعریما

بە نیشانەی سەوزترین باڵا

مەدارت دەكەم

تادەگەمە بەرزترین ناو

خۆشەویستانە

لە زیسانی پاییزم دا

                بەهار

                بەهار دەتكەمەوە 
نوشته شده در دوشنبه بیست و سوم آبان 1390ساعت 0:55 توسط جەمیلە چووپانی (ڕووانا)| |

 

حووزورم لە پیاوا گارانتی ئەگرێ

بەناویخۆم

هەڵەواشێم                                                                  

ڵە پەرەستشگای ئەوینا مانكن ئەبم

لیموانەی لێوانم

 شەكەر

 شەكەر

ئەڕژێتە سەر قاپی دڵ

  چەن ناشیرینە  

  شیرین ئەبی لە تەنیای خۆتا

شووشەی شەربەتی رۆخسارم

ئەتكێتە بەر گەرماژۆی لەشم

لە شەهوەتێكی ئۆتۆماتیكی

ئالودە ئەبمە

        كۆڵان

        شەقام

تا دەگەمە ئۆتوبانی چاوانت

جەریمە دەكرێم بە تۆ

بۆ ئەوە بم ناسن

                 بە ئینسان

                                   
نوشته شده در جمعه پانزدهم مهر 1390ساعت 1:42 توسط جەمیلە چووپانی (ڕووانا)| |

 

 

نە بۆ ئەوەێ

 

ماچم بكاو

 

            بمدوێنێ


نە بۆ ئەوەی

 

         لە سەر جێگای پڕ شەهوەتا بم لاوێنێ

 

گەر حەزم لە پیاوێ بو

 

 بۆ ئەوە بو

 

            هێزێكیتر وەك جازەبە لە سەر زەوی بم خولقێنێ

 

 

 

نوشته شده در سه شنبه هجدهم مرداد 1390ساعت 2:18 توسط جەمیلە چووپانی (ڕووانا)| |

1
لێوم بار گرتوی بێ بارانییە

 

گۆنام شەق بردوی سێوە  دزییە

 

باران

 

كەباری

 

لێوم تەڕ بوو

 

بەڵام

 

گۆنام بوو گۆشتەو زینی

 

لە بەر تانەی خەڵك

 

                         خۆی ئەدزیەوە!؟

 

 

گۆشتەوزینی:خۆشبونەوەی جێگای زەخم

 2

 ژنانەترین شێوەی  ئەشقم  ئەفڕێنمە

 
   ئاسمانی مەیلتەوە

 

با تۆ بی بە  پیاوانەترین  پیاوی  گەڕەك

 

ئەوین  لە هێلانەی  دڵتا  نەمرێ

 

من لە  نەهایەتی كفرا  كورتاژ

 

بكرێم

 

3

 


پیاو لە  پیاڵیكی  شەرابدا  هەموو

 

حەزەكانی

 

ژن  دەخواتەوە

 

ژن هەر خەمی ئەوەیە  پەرداخەكەی

 

نەشكێتە

 

ناو

 

 

سفرەی دڵیەوو
نوشته شده در شنبه بیست و هفتم فروردین 1390ساعت 2:18 توسط جەمیلە چووپانی (ڕووانا)| |


Design By : Night Skin